سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆژە یاسای بودجە کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-07

897 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بەغدا، ئومێد محەمەد

سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بکرێت و دەنگ بە کاندیدی ئەو وەزارەتانەش بدرێت کە تا ئێستا پڕ نەکراونەتەوە.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سبەینێ سیشەممە (٨ی کانونی دووەمی ٢٠١٩) پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تیایدا گفتوگۆ لەسەر پرسێکی جیاواز دەکات کە یەکێک لەوانە پڕۆژە یاسای بودجەیە کە لەکۆتایی مانگی رابروودا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا.

باسی لەوەشکرد، بڕیارە لە دانیشتنەکەدا دەنگ بە کاندیدی ئەو وەزارەتانە بدرێت کە بەهۆی ململانێ سیاسییەکانەوە تا ئێستا یەکلایی نەکراونەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە نزیکەی هەشت مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا تێپەڕیوە و تا ئێستا بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانەوە نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەت تەواو بکرێت و پەرلەمانیش لە ماوەی رابردوودا هیچ یاسایەکی دەرنەکردووە.

ش.ق