سەردێڕ:

​چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر له‌ڕۆیشتندا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بخه‌یته‌ به‌گ ؟

فۆتۆ: 
2019-01-06

3813 جار خوێندراوەتەوە

پەیجی ڕادیۆی ترافیک ئێف ئێمی سەر بە  بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بابەتێکى لە ژێر ناونیشانى چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر له‌ڕۆیشتندا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بخه‌یته‌ به‌گ ؟، بڵاوکردەوە.

لە بابەتەکەدا هاتووە، ئه‌ركی سه‌ره‌كی گێڕی ئۆتۆمبێل،‌ گۆڕینی خێرایییه‌، له‌گه‌ڵ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ئۆتۆمبێل، كه‌ بۆ پێشه‌وه‌ بڕوات، یان بۆ دواوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره‌، ئه‌وه‌یه‌ چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل به‌خێرایی (١١٠) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا بڕوات و له‌و كاته‌دا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بخه‌یته‌ (به‌گ)، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێیته‌وه‌ دواوه‌؟

شۆفێرێك ئه‌م كاره‌ تاقیده‌كاته‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌، سیسته‌مێكی تایبه‌تی گێڕ هه‌یه‌ بۆ پاراستنی ئه‌و كاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به‌میكانیكی ئۆتۆمبێله‌كه‌، به‌تایبه‌تیش گێڕه‌كه‌ نه‌كه‌وێت، بۆیه‌ هیچ ڕوونادات و ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌هه‌مان خێرایی خۆی، به‌ئاڕاسته‌ی پێشه‌وه‌ ده‌ڕوات، ئه‌و سیسته‌مه‌ش له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئۆتۆمبێله‌كاندا هه‌یه‌، كه‌ گێڕ ئۆتۆماتیكن.

ئه‌و سیسته‌مه‌ كاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌ له‌گێڕدا په‌كده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به‌ئۆتۆمبێل و سه‌رنشینان نه‌كه‌وێت و ڕووداوی نه‌خوازراوی لێنه‌كه‌وێته‌وه‌.

له‌وكاته‌ی گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر(R) واتا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌، هیچ شتێك ڕوونادات، له‌شاشه‌كه‌دا كامێرای پشته‌وه‌ كارده‌كات و دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ نیشانده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕووداوێكی نه‌خوازراو ڕووبدات.

هـ،ڕ