سەردێڕ:

​كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی لەسەر پرسی گێڕانەوەی ئەندامێتی بۆ سوریا كۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-01-06

786 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، میسر ، سەنگەر سەیدقادر

ئەمڕۆ یەكشەممە ٦ كانونی دووەم، کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی لە سەر پرسی گێڕانەوەی ئەندامێتی سوریا لە کۆمەڵەکە، كە ماوەی ٧ ساڵە ئەندامێتی هەڵپەسێردراوە كۆدەبێتەوە.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، لە ئەجێندای كۆبونەوەی ئەمڕۆدا دوو پێشنیار دەخرێتە دەنگدانەوە كە پێشنیاری یەكەمیان ڕێگەدانە بە وڵاتانی عەرەبی بە كردنەوەی باڵیۆزخانەكانیان لە سوریا و دواخستنی پرسی گێڕانەوەی ئەندامێتی سوریا بۆ کۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی.

پێشنیاری دووەم، دەنگدانە لەسەر گێڕانەوەی ئەندامێتی سوریا لە كۆمەڵەكە بە شێوەیەكی تەواوەتی و ئاسایكردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبیە لە گەڵ سوریا دا.إ

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەگەر پێشنیاری دووەم پەسەند بكرێت ئەوا بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا بەشداری كۆبونەوەی لوتكەی ئابوری وڵاتانی عەرەبی دەكات كە لە كۆتایی ئەم مانگەدا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوە دەچێت.

ئەندامێتی سوریا لەساڵی ٢٠١٢ بە هۆی خۆپیشاندانەكانی بەهاری عەرەبیەوە هەڵپەسێردرا و لە مانگی ڕابردوودا عومەر بەشیری سەرۆكی سودان. وەك یەكەم سەركردەی وڵاتانی عەرەبی سەردانی سوریای كرد و لەگەڵ بەشار ئەسەددا كۆبووەوە و دواتریش وڵاتانی بەحرەین و ئیمارات باڵیۆزخانەی خۆیان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا كردەوە.

هـ،ڕ