سەردێڕ:

سوریا.. ‌ لە ساڵی ٢٠١٨دا ​٢٢٣ كۆمه‌ڵكوژی کراوە

فۆتۆ: 
2019-01-06

2428 جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووە، ساڵی رابردوو ٢٢٣ كۆمه‌ڵكوژی له‌ سووریا ئه‌نجام دراون كه‌ زۆربه‌یان له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ بوون.

تۆڕی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ راپۆرتێكدا هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی‌ به‌ "كۆمه‌ڵكوژی" ناوبردوه‌ كه‌ ‌ زیاتر له‌  دوو هەزار هاوڵاتی مەدەنی  تێیاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ٢٢٣ كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و روسیا و هەسەدە و داعش و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجام دراون به‌ تێكڕایی دوو هه‌زار و ٧٤١  هاوڵاتی مەدەنی  کوژراون كه‌ ٨٢٦یان منداڵ و ٥٦٥یان ژن بوون.

هێزه‌كانی رژێم ١٣٠، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ٢٨، رووسیا ٢٧، رێكخراوی داعش ٨، هەسەدە‌ ٤، گرووپه‌كانی دیكه‌ش ٢٦ كۆمه‌ڵكوژییان کردووە