سەردێڕ:

هۆڵەندا.. هێلەک زەردەکان داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران دەکەن

فۆتۆ: 
2019-01-06

1813 جار خوێندراوەتەوە

خۆپیشاندەرانی هێلەک زەردەکان لە چەند شارێکی هۆڵەندا خۆپیشاندانیان دژ بە حکوومەت کرد و داوای دەستلەکارکێشانەوەی مارک روتە سەرۆک وەزیرانیان کرد.

سەدان کەس لە شاری لاهای لە نزیک باڵەخانەی پەرلەمان گردبوونەوە و دژ بە سیاسەتی حکوومەت و سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، مارک روتە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

خۆپیشاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی روتە-یان کردووە و هوتافی "بڕۆ روتە"یان وتووەتەوە.

خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان لە ژێر گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی لە لایەن پۆلیسی هۆڵەندا بەڕێوەچووە.

لە میانی خۆپشاندانەکاندا، پۆلیس ئافرەتێکی دەستگیر کردووە کە رەتی کردبووەوە ناسنامەکەی پیشانی پۆلیس بدات.

هاوکات لە شاری رۆتردام دەیان  خۆپشاندەری هێلەک زەرد خۆپیشاندانێکیان لەسەر پردی ئەراسموس ئەنجامداوە.