سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ.. کچێک بە ملپێچەکەی سەگێک لە سەرما رزگار دەکات

ئافرەتێک ملپێچەکەی بەسەر سەگێکدا دەدات
فۆتۆ: 
2019-01-05

17209 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری زۆنگوڵداغی باکوری تورکیا ئافرەتێک لە کەشوهەوایەکی سەختی سەرمادا ملپێچەکەی خۆی بەسەر سەگێکدا دەدات کە لەسەرمادا دەلەرزێت.

ئافرەتەکە لە قاوەخەنەیەک دێتە دەرەوە و دەبینێت سەگێک لەبەردەم قاوەخانەکەدا لە سەرمادا هەڵدەلەرزێت، دوای کەمێک وەستان ملپێچەکەی بەسەر جەستەی سەگەکەدا دەدا و پاشان دەڕوات.

زۆنگوڵداغ یەکێکە لە شارە ساردەکانی باکوری تورکیا کە دەکەوێتە سەر دەریا رەش.

 ع.ا