سەردێڕ:

​دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ دەستپێدەکات

یەکەم وەزارەت پێشمەرگە وەریدەگرێت
فۆتۆ: 
2019-01-05

64166 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، سبه‌ی یه‌كشه‌ممە (‌٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٨ دەستپێدەکات.

ئەوە سەرچاوەی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی یەکەشەممەوە موچەی مانگی (تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨) دەستپێدەکات، یەکەم وەزارەتیش پێشمه‌رگه موچە وەردەگرێت دواتریش مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش دابه‌شده‌كرێت.

ئەوەشی ڕاگەیاند، وەك حەوت مانگی رابردوو دابەشكردنی موچە پێنجی مانگ دەستپێدەكات تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.‌

هەرچەندە پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩، ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ نه‌كرایه‌ پشوو، لە سبەی یەكشەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

.