سەردێڕ:

هواوی سزای دوو فەرمانبەری خۆی دا لەسەر بەکارهێنانی ئایفۆن

فۆتۆ: 
2019-01-04

10897 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای هواوی چینی بۆ ئامێرە ئەلکترۆنییەکان دوو کارمەندی خۆی سزاداوە بەهۆی ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بەبۆنەی سەری ساڵەوە بە مۆبایلی ئایفۆن پیرۆزباییەکانیان ناردووە.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، تایبەت بە هەواڵە ئابورییەکان ئەمڕۆ هەینی (٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) بڵاویکردەوە، ئەو ڕووداوە بووەتە مایەی ڕووگیرییەک بۆ ئەو گەورە کۆمپانیا زەبەلاحەی چین، کە ساڵی ڕابردوو لە دوای کۆمپانیای ئەپڵ، بە پلەی دووەم دێت لە بواری مۆبایلە زیرەکەکاندا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە، کە لە ئێستادا ململانێی نێوان ئەپڵ و هواوی گەیشتووەتە لووتکە بۆ دەستبەسەراگرتنی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان.

بلومبێرگ ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ناوخۆییەی کۆمپانیا کە لەسەر ئەو دوو فەرمانبەرە بەردەستی کەوتووە، ئاماژە بەوە دەکات سزاکەیان کەمکردنەوەی موچەکەیان بووە بە ٧٣٠ دۆلار و نزمکردنەوەی یەک پلە لە ڕیزبەندی ئیداری کارەکەیان لە کۆمپانیاکەدا.

ع.م