سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتووەکان: لەماوەى یەک مانگدا ٣٢ هاوڵاتى مەدەنى لە عێراق کوژراون

لەماوەى یەک مانگدا ٣٢ هاوڵاتى مەدەنى لە عێراق کوژراون
فۆتۆ: 
2019-01-04

929 جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشکرایکرد، تەنها لە مانگى کانونى یەکەمى ساڵى ڕابردوو ٣٢ هاوڵاتى مەدەنى لە عێراق کوژراون.

بەپێی ئامارێکى جینین هێنیس نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق (یۆنامى)، تەنها لە مانگى کانونى یەکەمى ٢٠١٨ دا بەهۆى پێکدادان و ڕووداوى "توندوتیژى و تیرۆریستییەوە" ٣٢ هاوڵاتى مەدەنى لە عێراق گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەوەش کەمترین ڕێژەیە کە یۆنامی لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا تۆماریکردبێت.

هەر بەپێی ئەو ئامارە لە پارێزگاى نەینەوا زۆرترین هاوڵاتییانى زیانى گیانییان بەرکەوتووە کە تیایدا ٧ هاوڵاتى مەدەنى کوژراون و ١٩ى دیکەش برینداربوون، دواى ئەوەش پارێزگاى بەغدا دێت بە (١٧ کوژراو و سێ بریندار) لە پارێزگاى سەلاحەدینیش (سێ کوژراو و سێ بریندار) هەبووە.

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق ڕاشیگەیاندووە، لە ڕابردوودا مانگانە ئامارى کوژراو و بریندارانیان لە عێراق بڵاودەکردەوە، بەڵام لەئێستادا کەمبوونەوەى بەرچاوى کوژراو و بریندارانى ڕووداوەکان لەلایەن یۆنامییەوە تۆمارکراوە بەو هۆیەشەوە چیتر مانگانە ئاماری کوژراو و بریندارانى سڤیل بڵاونەکاتەوە جگە لەو کاتانەی کە پێویست بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی قوربانییانی پارێزگای ئەنبار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە وەرگیراون و لەوانەیە گوزارشت لە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیان لەو پارێزگایە نەکات بۆیە ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانی كه‌م وەربگیرێن.

ئ.ر