سەردێڕ:

​تڕەمپ: نامەیەکم لە سەرۆکی کۆریای باکوورەوە پێگەیشتووە و ئەگەری هەیە بەمنزیکانە کۆببینەوە

فۆتۆ: 
2019-01-03

1708 جار خوێندراوەتەوە

تڕەمپ ئاشکرایکرد، نامەیەکی لە سەرۆکی کۆریای باکوورەوە پێگەیشتووە و ئەگەر هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا کۆببنەوە.

دۆناڵد تڕەمپ لە کۆشکی سپی  ڕایگەیاند، نامەیەکی زۆر باشی لە کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکورەوە پێگەیشتووە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوردا باشە.

سەرۆکى ئەمریکا وتیشی، کۆریای باکوور بەڵێنی نەداوە بۆ بە خێرایی داماڵینی چەکی ئەتۆمیی.

  دەشڵێت، بەهۆی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کیم جۆنگ ئوندا، ڕێگری کردووە لە هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە لە ئاسیادا.

هاوکات لە تویتێکیدا ترەمپ نوسیویەتی، بە تاسەوەیە بۆ چاوپێککەوتن لەگەڵ سەرۆکی کۆریادا کە زۆر باش توانای ئابووری گەورەی کۆریای باکووری هەستپێکردووە.

مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، دۆناڵ ترەمپ و کیم جۆگ ئون لە سەنگاپورە کۆبوونەوە و ڕێکەوتنێکیان ئیمزا کرد سەبارەت بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە کۆریادا و ترەمپیش گەرەنتیدا بۆ پاراستن و دابینکردنی ئاسایش بۆ کۆریای باکور.

هـ،ڕ