سەردێڕ:

داواکارى گشتى سعودیە داوای لە سێدارەدانی پێنج لە تۆمەتبارانی کەیسی خاشقچی دەکات

فۆتۆ: 
2019-01-03

2633 جار خوێندراوەتەوە

داواکارى گشتى سعودیە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنى تایبەت بە دۆسیەى کوشتنى جەمال خاشقچى بەڕێوەچوو و لە دانیشتنەکەدا داواکراوە پێنج لە تۆمەتبارەکان لەسێدارەبدرێن.

دادگایی کردنەکە لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو، ١١ تۆمەتبار و پارێزەریش لە دانیشتەکەدا ئامادەبوون.

داواکاری گشتی سعودیە دەڵێت، لە دانیشتنەکەدا داواکراوە، پێنج کەس لە تۆمەتبارانی دۆسیەکە لەسێدارە بدرێن.

دادگای سعودیە دوو یاداشتی ئاگادارکردنەوەشی ناردوە بۆ داواکاری گشتی تورکیا، بەمەبەستی ناردنى ئەو بەڵگە و زانیارییانەى لایانە، بەڵام تائێستا داوکارى گشتى تورکیا هێچ وەڵامێکیان لەوبارەیەوە نەداوەتەوە.

ڕۆژى ٢ى تشرینى یەکەمى ساڵى ڕابردوو، جەمال خاشقى پاش چوونى بۆ کونسوڵخانەى سعودیە لە ئیستەنبوڵ بێ سەروشوێن بوو، دواتر هەواڵى کوژرانى لەناو کونسوڵخانەى تورکیا بڵاوکرایەوە و ڕووداوەکەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.

هـ،ڕ