سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان دادەخرێن

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان دادەخرێن
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-03

2116 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕێى تەواوبونى ئەو مۆڵەتە دەکەن کە دراوە بە پاڵاوگە نایاساییەکان تا دەست بە داخستنییان بکەن.

سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەكانی ھەرێمی كوردستان دادەخرێن و لیژنەیەکیش سەردانی پاڵاوگەکانی کردووە و دوو مانگ مۆڵەتیان پێداون بۆ داخستنیان.

ئاماژەى بەوەشکرد، ھەر پاڵاوگەیەك دواى تەواوبونى مۆڵەتەکەى دانەخرابێت، ئەوا دایدەخەن و رێكاری یاساییش بەرامبەری دەگرنەبەر.

بەپێی ئامارەکان، نزیکەى ٢٠٠ پاڵاوگەی نایاسایی لە ساڵی ٢٠٠٨وە  لە هەرێمی کوردستان بەبێ بوونی مۆڵەتی  یاسایی کاردەکەن و کۆگاى تایبەت بە هەڵگرتنى سوتەمەنیان هەیە، سەرەڕاى چەندین بڕیاریش بۆ داخستنیان تائیستا زۆربەیان لە کارکردن بەردەوامن.

ش.ق