سەردێڕ:

وێنە.. سەگێک بۆ ڕزگارکردنی بێچووەکانی لە ئاگر خۆی کردە قوربانی

سەگێک بۆ رزگارکردنی بێچوەکەی خۆی کردە قوربانی
فۆتۆ: میدیاکانی تورکیا
2019-01-02

52952 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) لە گوندی حاجییەری سەربە شارۆچکەی یغڵجا لە تورکیا، سەگێک بۆ ڕزگارکردنی دوو بێچووەکەی دەچێتە ناو ئاگرێکەوە، کە لە بینایەک کەوتەوە.

دوای ئەوەی ئاگر لە بینایەکی سێ نهۆمیی گوندەکەدا دەکەوێتەوە، سەگێک کە دوو بێچووەکەی لەناو بینا گڕگرتووەکەدان، پاش ماوەیەک چاوەڕوانی و هاتن و چوون لەبەردەم بینا گڕگرتووەکەدا، دەچێتە ناو بینا گڕگرتووەکەوە و، یەکێک لە بێچووە تازە لەدایکبووەکەی لە ژێرزەمینەکەدا دەهێنێتە دەرەوە و بێچووەکەی تریشی دەسوتێت.

سەگەکە بەهۆی ڕزگارکردنی بێچووەکەیەوە بەشیکی زۆری جەستەی دەسوتێت و پزیشکی ڤێتەرنەرییش ڕایگەیاندووە، بێچووەکە تووشی سوتانی پلە سێ بووە و پێستی دەرەوەی جەستەی سوتاوە.

گوێکهان گویرمان پزیشکی ڤێتەرنەری، کە ڕووداوەکەی وەک چیرۆکی نێوان دایک و منداڵ بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو گێڕایەوە، ڕایگەیاند، ڕووخسار و پێیەکانی سەگەکە سوتاون و هەموو چارەسەرێکی سەرەتاییان بۆ ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی زۆری سوتانەکەیەوە نزیکەی مانگێک پێویستی بە چارەسەرە.

وتیشی، "پشتیوان بە خودا دەتوانین دۆستەکەمان ڕزگاربکەین و لەگەڵ بێچووە ڕزگاربووەکەیدا دەستدەکەنەوە بە ژیانی ئاسایی خۆیان."

بیناکە کە تایبەتبووە بە هەڵگرتنی شەخەڵ و کەلوپەلی کۆنە، دوای سێ کاتژمێر کوژێنراوەتەوە.

ع.ا

Sakarya'da uzuvları kesildikten sonra ölen yavru köpek