سەردێڕ:

ئەڵمانیا کۆچبەرانی تاوانبار دیپۆرت دەکاتەوە

کۆچبەران
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-02

31368 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، ئەڵمانیا، هەڵگورد عومەر

 وەزیرى ناوخۆى ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئەو کۆچبەرانەى تاوانیانکردووە دیپۆرتدەکرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە(٢ى کانوونى دووەمى ٢٠١٩)ھۆرس زیھۆفە وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند لەهەوڵدان ئەو کۆچبەرانە بنێرنەوە بۆ وڵاتەکانیان کە تاوان دەکەن ئەوەش دواى ئەوەى لە شەوی سەری ساڵدا ژمارەیەک کۆچبەرى سورى و ئەفغانى و ئێرانى لە شاری ئامبێرگ ـی ئەڵمانیا بەھۆی بەکارھێنانی مادە ھۆشبەرەکان و مادە کحولیەکان پشێوییان دروستکرد و زیاتر لە ١١ کەسیان بریندار کرد

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بە سایتی بیلدی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە ئەو کۆچبەرانەی مافی مانەوەیان پێ نەدراوە گەر بێت و  تاوانبار بکرێن دەبێت وڵاتەکەیان بەجێ بهێڵن.

لای خۆشیەوە راینر فیندت سەرۆکی پۆلیسی ئەڵمانیای فیدراڵ دوپاتیکردەوە، چوار گەنج لە کۆچبەرانی ئەفغانستان و ئێران و سوریا  کە تەمەنیان لە نێوان ١٧ بۆ ١٩ ساڵاندا بووە لە شاری بامبێرگ ھێرشیان کردووەتە سەر کۆمەڵێک خەڵک و دواتر پۆلیسی ئەوشارە دەستگیریانکرد.

ئ.ر