سەردێڕ:

لە هەندێک ناوچەی ئامێدی نزیکەی مەترێک و ٣٠ سانتیمەتر بەفر باریوە

لە هەندێک ناوچەی ئامێدی نزیکەی مەترێک و ٣٠ سانتیمەتر بەفر باریوە
فۆتۆ: 
2019-01-02

9277 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ئامێدی، نیهاد ئۆرەماری

لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانە چەند رۆژێکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە، لە دەڤەری بەرواری باڵا سەر بە قەزای ئامێدی نزیکەی مەترێک و ٣٠ سانیتمەتر بەفر باریوە.

سەربەست ئاکرەیی بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دەروازەی گومرگیی سنوری باکوری کوردستان ١٣٠ سانتیمەتر بەفر باریوە و لە گوندی بناڤێش ١٢٠ سانتیمەتر و هەروەها لە سەنتەری ناحیەی کانی ماسێ ٩٠ سانتیمەتر بەفر باریوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو تیمی سەر بە شارەوانی ناحیەی کانی ماسێ سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانن و زۆربەی رێگاکانی گوندەکانی ناحییەکە کراونەتەوە و تەنها رێگای چەند گوندێک ماوە پاک بکرێنەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد و لە سنوری قەزای ئامێدی زیاتر لە هەموو ناوچەکانی دیکە بەفر باریوە.

ش.ق