سەردێڕ:

ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم داهاتی ساڵی رابردووی ئاشکراکرد

مەسعود کاڕەش بەرێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کورستان
فۆتۆ: هێرش قادر
2019-01-02

2170 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان داهاتی ساڵی رابردووی بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئاشکراکرد.

مەسعود کاڕەش بەرێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کورستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە هەموو پرۆژەکانی کوردستان و لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا رۆژانە نزیکەی ٢ میلۆن مەتر سێجا ئاو و لە شەش مانگی دووەمدا  نزیکەی یەک ملیۆن و نیو مەتر سیجا ئاو بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابین دەکەن کە دەکاتە نزیکەی ٦٣٧ ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە ساڵێکدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو ئامارە هەر هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی ٣٥٠ لیتر ئاوی بەردەکەوێت و ئەو رێژەیەش دوو هێندەی ئەو رێژەیە کە بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دیاریکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی ٨٠٠ پڕۆژەیان جێبەجێکردووە و ١٠٠ بیری ئاویشیان لێداوە.

بەرێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کورستان ئاشکراشیکرد، کۆی گشتی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ساڵی رابردوودا ٣٢ ملیار دینار و کۆی گشتی بودجەی خەرجکراویش ٦٩ ملیۆن دۆلار بووە.

ش.ق