سەردێڕ:

ساڵى ٢٠٢٠ سەرژمێرى گشتى لە عێراق دەکرێت

هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە
هاوڵاتییانى عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-02

838 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى پلاندانانی عێراق رایگەیاند، کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠، سەرژمێری گشتى لە عێراق دەکرێت و هەرێمیش دەگرێتەوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا نوری سەباح، وەزیری پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە،  لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا ڕاپۆرتێک لەسەر پرسی ڕێوشوێنەکان و پێدوایستیەکانی پرۆسەی سەرژمێری و گەشەکردن و چەند پرسێکی دیکە لە کۆبونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەخرێتەڕوو.

وتیشی، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا دەستدەکرێت بە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق.

لەڕاگەیەنراوەکەى وەزیرى پلانانانى عێراقدا هاتووە، بەپێی خەمڵاندنەکان لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی عێراق بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە دەگاتە ٣٨ ملیۆن کەس.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ١٩٨٧ ەوە هیچ سەرژمێرییەکی گشتی و فەرمی بۆ خستنەڕووی ژمارەی راستەقینەی دانیشتوانی عێراق ئەنجام نەدراوە.

ئ.ر