سەردێڕ:

​فەیسبووک هەشتا پەیجی سیاسیی عێراقیی ساختە دەسڕێتەوە

فۆتۆ: 
2019-01-01

984 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەری دیجیتاڵ میدیای عێراقی ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای فەیسبووک دەیان هەژماری تایبەتیی ساختە، کە بەناوی سەرۆکایەتییەکانی عێراقەوە دروستکراون، سڕیوەتەوە.

سەنتەری دیجیتاڵ میدیای عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە ڕاشیگەیاندووە، فەیسبووک ١٨ هەژماری ساختەی سڕیوەتەوە، کە بە ناوی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقەوە دانراون؛ هەروەها ٣١ هەژماریش کە بە ناوی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دانراون سڕاونەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ٣٠ هەژماریش کە پێشتر بە ناوی محەمەد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمانەوە دانراون لەلایەن فەیسبووکەوە سڕاونەتەوە.

سەنتەری دیجیتاڵ میدیای عێراقی ئاشکراشیکردووە، کۆمپانیای فەیسبووک بەردەوام دەبێـت لە سڕینەوەی هەموو ئەو پەیج و هەژمارە ساختانەى بە ناوی بەرپرسان و سیاسییەکانی عێراقەوە دروستدەکرێـن و هەواڵی درۆ و ناڕاست بڵاودەکەنەوە.

هـ،ڕ