سەردێڕ:

وێنە.. چیرۆکی گەشتی شوێنەوارناسێکی ئەمریکی بۆ کوردستان و شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی

فۆتۆ: 
2019-01-01

9993 جار خوێندراوەتەوە

نوسەر و شوێنەوارناسی ئەمریکی بیڵ ویاتراک دوای ئەنجامدانی گەشتێک بۆ عێراق و کوردستان چیرۆکی گەشتەکەى خۆی نوسیوەتەوە و ڕۆژنامەى هاوستۆنیا مەگەزینی ئەمریکی بە ناونیشانى "عێراق گونجاوە بۆبەسەربردنی پشوو؟ بەخیربێن بۆ کوردستان." بڵاویکردووەتەوە.

چیای سەرنج ڕاکێش و سەیرانگای پڕ لە تاڤگە و بازاڕی جەنجاڵ.....

کاتێک بە ھاوڕێکانم وت کە نیازی گەشتم ھەیە بۆ عێراق، ھەندێکیان وایان لە یەک دایاوە کە بە نیازم پەیوەندی بە سوپاوە بکەم، یان پلانی ئیشێکی نایاساییم ھەیە. بە گشتی خەڵکی چۆن بیر دەکەنەوە کاتێک ناوی عێراق دەبەیت؟ تانک، باڵەخانەی ڕوخاو، بۆمب..... بیھێنە بەرچاوی خۆت. لە جیھاندا ئەگەر سەیرێکی لیستی ناوی وڵاتە گەشتیارییەکان بکەیت عێراق لە دوای دواوەیە.

بڕوا دەکەیت یا نا ئەم وڵاتە زۆر شتی جوانی تێدایە، من باسی ئەو شوێنانە ناکەم کە سی ئێن ئێن دەیبینن، باسی بەشی باکوری وڵات دەکەم کە کوردستانە.

کورستان بە شێوەیەکی فەرمی سەربەخۆ نیە، بەڵام وەکو بەشەکانی تری وڵات نیە و سەلامەتە لە دەست گروپە توندوتیژەکان و ماڵی کۆمەڵێ دیمەنی ناوازەی ڕۆژھەڵاتی ناوەراستە. کوردەکان لە زۆر ڕووەوە جیاوازن لە عەرەبەکان زمانی تایبەتی خۆیان ھەیەو ھەتا خواردن و نەریتیشیان جیاوازە. بۆ ھاوڵاتی ئەمریکی ڤیزا پێویست نیە بۆ چونە کوردستان، تەنھا پیشاندانی پاسپۆرتەکە بەسە بۆ داخڵ بوون. ئێمە چیمان نەکراوە؟

 دوو شاری گەورە و سەرەکی لێیە، ھەولێر و سلیمانی، شانس لەوەدایە کە بە فڕۆکە لە ھەولێر دادەبەزیت، فرۆکەخانەکەی زۆر بچوک و قەرەباڵەخ و پڕ ژاوە ژاوە. دەتوانیت تەکسیەک بگریت و بە دە خولەک دەگەیتە شار یان دەتوانیت ئۆتۆمبیلێک بە کرێ بگریت و شار ھەموو بگەڕێیت. ناوەندی شارەکە قەڵایەکی لێیە کە تەمەنی ٧ ھەزار ساڵە و لە سەر گردێک بنیاتنراوە. شوێنێکی باشە بۆ پیاسەکردن و سەیرکردنی شوێنە گشتیەکان. لە خوار ئەم قەڵا بەھێزەوە بازاڕێکی گەورەی لێیە کە ھەمو شتێکی تێدا دەست دەکەوێت، ھەر شتێک بتەوێت بۆ خواردن یا پۆشین. تەماشای ئەو ھەموو جل و بەرگە!

 قاوەخانەیەک لە ناوجەرگەی ھەولێردا.

لەو دەوروبەرە چەندین چێشتخانەی بچوکی لێیە، قۆری ھەڵگرە و لەگەڵ ئەو خەڵکە چا بخۆرەوە، چ ھەستێکی خۆشە. خەڵکی گشتی لەسەرخۆن، لێرە کەس ھەڵپەی ژیان ناکات وەک شوێنەکانی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. لە شوێنە گشتییەکاندا مەشروبت دەست ناکەوێت بۆ خواردنەوە، بەڵام دەتوانیت پێکێک یان دوان بێنیتەوە بۆ ژورەکەی خۆت و بۆ خۆت بخۆیتەوە، یا دەتوانی سەرێک بەیت لە ناوچەی کرستیانەکان، لەوێ چەندین ھۆتێل و باڵەخانەی تیدایە، ھەر لەوێ دەتوانیت قاچی لێ ھەڵکەیت و دانیشیت بخۆیتەوە.

نزیکی کاتژمێرێکی پێ دەچێت تا دەگەیتە سەیرانگای بێخاڵ، کە یەکێکە لە شوێنە زۆر خۆشەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. دیمەنی ئەو شاخە بەرزانە کە گرێدراون بە دۆڵی لێژو قوڵ وات لێ دەکات ھەست بکەیت لە کۆلۆرادۆیت. ئەو تاڤگە بچوکانە دیمەنێکی زۆر جوانیان ھەیە و خەڵکی لە ھەمولایەکەوە دێن بۆ یاری کردن لە ئاوەکەداو بەسەربردنی کاتێکی خۆش. سەیرانگای بێخاڵ زۆر بەناوبانگە و شوێنێکی زۆر ناسراوە لە ناو خەڵکیدا.

یەکێ لە ھاوڕێکانم پێشنیاری بۆ کردم بڕۆم بۆ شاری ئاکرێ، ئەڵێن پشنیارێکت بۆ بکەن باشترە لەوەی ھیچ پێشنیارت بۆ نەکەن کاتێک تۆ ھیچ شوێنێک شارەزا نەبیت. کە بەرەو ڕۆژئاوا ڕۆشتم، ئەو گرد و دۆڵە سەرنجڕاکێشانە بون بە شاخ و گردی بەردین. نێوان شارەکان زۆر دور نین و ڕێگاوبانەکانیش باش بوون، ڕێگاکان پڕ بوون لە بەنزینخانە.

سەرەتا کە ئاکرێم بینی ھیچ خۆش نەبوو بەلامەوە، پێم سەیر بوو ھاوڕێکەم چۆن پیشنیاری چونی شارێکی وای بۆ کردم کە ھیچ بەلامەوە سەرنج ڕاکێش نەبوو. پاشان لە شوینیکی قەرەباڵەخ لامدا بۆ نان خواردن و داوای گۆشتی بەرخم کرد.  لە ناکاو سێ قاپ سوپ و زەڵاتەی جیاواز و چەن جۆرێکی ماکەرۆنی دابارین بەسەرما. شاگردەکان بە ئینگلیزی قسەیان نەدەکرد. وام ھەست کرد داوای شتێکی ھەڵەم کردبێت، بەردەوام قاپی تر دەھاتن. بە لانی کەمەوە دوانزە قاپ لە سەر مێزەکەم بون. سەرم لێ تێک چوبوو. باش بوو خاوەنی چێشتخانەکە ھات ووتی لەگەڵ گۆشتەکەدا ھەموو شتەکانی تر بەلاشن. تەنھا بایی شەش دۆلارە. ئەو خواردنە بەشی خێزانێکی چوار کەسی دەکرد.

 ئەمە بەس نیە، پێش ئەوەی ئەم شارە جێبھێڵم، دەبێت زیاتر ورد ببمە و لەم شارە، نیشانەیەکی سەر ڕێگا ھەبوو لێی نوسرابوو بۆ شارە کۆنەکە. ملی ڕێگام گرتە بەروو دیار بوو ئەوسەری دیار نەبوو.

 دە خولەک دواتر، شوێنێکم بینی کە دیار بوو ڤێرژنە کوردیەکەی ( چینکوی تێری) ئیتالیا بوو، کە بە لاپاڵی گردێکەوە بوو، قادرمەی سەرنج ڕاکێش وڕێگای پێچاوپێچ کە دەتابتە ناو باڵەخانە دێرینەکانەوە.

ئۆتۆمبێلەکەم لە بن گردەکە ڕاگرت و بە شەقامە بەردینەکدا ڕۆشتمە سەرەوە و بە لای مزگەوتێکدا تێپەڕیم و چومە دوکانێکەوە کە خواردن و شتومەکی دێرین  ناوماڵی دەفرۆشت. ھیچ شتێکی کۆن و ئاسەواری تێدا نەبوو، نە ھیچ کارێکی دەستی، نە جل و بەرگێک کە ئاماژە بێت بۆ عێراق یا کوردستانی تێدا نەبوو، ھەتا بەفرگرێکی تیا نەبوو، نە پەرداخێ؛، مادام پەرداخی نەبوو، دیارە خواردنەوەشی نیە. دوکان و بازارەکانی ھی گەشتیاری نەبوو.

دانیشتوانەکەی کراوە بوون، دەعوەتی چا خواردنەوەیان کردم. یەک پەرداخ چای گەرمیان دایە دەست و پیاوەکان چواردەوریان لێ گرتم. دیار بو ژنان کەمترین بەرکەوتنیان لەگەڵ پیاوان ھەبوو، بۆیە قسەم لەگەڵ تەنھا یەک ژن نەکردوە لەو گەشتمدا. زۆر کەم بە ئینگلیزی قسەیان دەکرد.

کوڕێکی گەنج بڕیاری داببێت بە ڕێنیشاندەرم و بێت لەگەڵمداوھەندێک لە باڵەخانە کۆنەکانم پیشان بات، ڕێک لەبەردەممانا زیندانیە کۆنەکەی سەردەمی سەدام حسێنمان بەرچاو کەوت کە بۆ زیندانی کردنی خەڵکی بەکاری دەھێنا، ئەوەندە کۆن بو ئەت وت سەد ساڵە ئەم باڵەخانە بەکار نەھاتووە. سەرەڕای نیگەرانیەکانی لەسەرکار لابردنی سەدام حسێن لە لایەن ئەمریاکاوە، ھەر کوردێکمم بینیبێ سوپاسگوزاری ئەمریکا بوون کە سەدامی لە کۆڵکردونەتەوە، وەک کەسێکی زۆر بەناوبانگ خۆمم دەھاتە پێش چاو لە شارەکەدا.

لە ڕیگای گەڕانەوەم بەرەو ھەولێر.

کاتژمێرێک بە ڕێگاوە بووم بەرەو ھەولێر، بیرم کردەوە دەبێت ئەم ئێوارەیە لە باڕێکی عێراقی بەسەربەرم، تەنھا شوێنێکی کراوەم بەرچاوکەوت، توانیم شەوێکی پڕ لە گۆرانی و خواردنەوە. خەڵاکانی بیانی زۆر لێبوو، خەڵکی لێ بوو دیار بوو ماوەیەکی کەم بوو لە کوردستان ژیا بوون، ھەندێ لە میوانەکان گۆرانی عەربیان وت، منیش گۆرانی (ئێلڤیس)م پێدا کرد. زۆر پێکەنیناویە تۆ لە وڵآتێکی ئاوا پڕ مەترسی بیت، کەچی ھیچ شتێک وەک ئەوە نەبێت کە پێشبینیت کردووە. تەنھا لەوە پەشیمانم کە تەنھا توانیم دوو ڕۆژ بمێنمەوە، بە دڵنیاییەوە لە داھاتوودا دەگەڕێمەوە بۆی

 وەرگێڕانی: عەدنان عیزەدین

هـ،ڕ