سەردێڕ:

وشەی ساڵ دیاریکرا

فۆتۆ: 
2019-01-01

6230 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ڕاپرسی کرا لە سەرتاسەری جیهاندا، فەرهەنگی کامبریج وشەی ساڵی ٢٠١٨ی ئاشکراکرد کە زۆرترین کەس هەڵیانبژاردووە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەری سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو فەرهەنگە کۆمەڵێك وشەی لە ڕاپرسییەكدا دانا تا بزانێت خەڵك کامیان هەڵدەبژێرن، وشەکانیش بریتیبوون لە (کەلێنی نێوان ڕەگەزەکان- gender gap )، داڕمانی ژینگەیی ( ecocide-، no-platforming ) کە بە واتای ڕێگریکردن لە ڕێکخراو یان ڕیگریکردن لە کەسێك کە ڕای خۆی بڵێت) لەگەڵ Nomophobia) ترس و دڵەڕاوکێ لە کاتی بیرکردنەوە لە نەبوون و لەدەستدانی مۆبایل یان ئەو کاتەی کە ناتواندرێت مۆبایل و ئینتەرنێت بەکاربهێندرێت.)

لە ڕاپرسییەکەدا وشەی (نۆمۆفۆبیا -Nomophobia ) زۆرترین دەنگی پێدرا و هەڵبژێردرا بەمەش بوو بە وشەی ساڵی ٢٠١٨.

لەو بارەیەوە سەرنوسەرەکانی بابەتەکانی کامبریج وتییان: هەڵبژاردنی وشەی نۆمۆفۆبیا ئەوەمان پێدەڵێت کە خەڵك لە سەرتاسەری جیهاندا ئەم جۆرە ترس و دڵەڕاوکێیەیان تاقیکردووەتەوە و بە پێویستییان زانیوە کە دەبێت ناوێکی هەبێت.

وشەی نۆمۆفۆبیا لە ساڵی ٢٠٠٨دا بە شێوەی نوسین بەکارهاتووە، لە ڕاپۆرتێکدا کە لەسەر داوای ئۆفیسی پۆستەی بەریتانییەوە نوسرابوو.