سەردێڕ:

پێشبینیدەکرێت لەیەکەم ڕۆژى سەرى ساڵدا نزیکەى ٤٠٠ هەزار منداڵ لەدایکبن

یونیسێف داوا لە هەندێک وڵات دەکات چاودێرى دایکان و منداڵان بکرێت لەکاتى لەدایکبووندا
فۆتۆ: 
2019-01-01

17206 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخراوى یونیسێفى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان پێشبینیدەکات ٣٩٥ هەزار مناڵ لە جیهاندا لە یەکەم ڕۆژى ساڵى نوێ لە دایک بن.

بە گوێرەی ئەو پێشبینییەى ڕێکخراوەکە چارەکێکى ئەو ژمارەیە پێشبینى دەکرێت لە باشورى ئاسیابن و هینیدستانیش یەکێک دەبێت لەو وڵاتانەى کە زۆرترین ڕێژەى لەدایکبوونى تێدا دەبێت لەمڕۆژەدا.

پێشبینیشدەکات ئەو منداڵانەى لەمڕۆژەدا لەدایکدەبن ٧٠ هەزار یان لەچین و ٤٥ هەزار لە نێجیرییا، ٢٦ هەزار منداڵیش لە ئەفەریقابن.

ڕوونیشیکردەوە زۆربەى ئەو منداڵانە بەڕێژەیەکى زۆر لە چاودێریکردنى پزیشکى سودمەند نابن، بەپێی ئامارەکان بەدرێژایی ساڵى ٢٠١٧، ٣ ملیۆن و نیو منداڵ لە ماوەى مانگى یەکەمى لەدایکبوونیاندا بە هۆکاى جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوەکە داواش لە هەندێک وڵات دەکات چاودێرى دایکان و منداڵان بکرێت لەکاتى لەدایکبووندا و چاکسازیش لەگەیشتنى ئاوى خواردنەوە و کارەبا و دەرمانى پزیشکى بکرێت.

ئ.ر