سەردێڕ:

ئەندەنوسیا.. مردن و بێسەروشوێنبوونی ٤٣ کەس

ئەندەنوسیا
فۆتۆ: گێتی
2019-01-01

1319 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی ئەندەنوسیا رایانگەیاند، لە ئەنجامی ڕۆچوونی زەوی لە دورگەی جاڤا دوو کەس مردوون و ٤١ کەسی دیکە بێسەروشوێنبوون.

سوتۆپۆ پورو نوگروهۆ ، وتەبێژی ئاژانسی مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوە سروشتییەکان رایگەیاند، دورگەی جاڤا کە یەکێکە لە دوورگە قەرەباڵخەکان رووداوی رۆچوونی زەوی تێیدا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا دوو کەس مردوون و ٤١ کەسی دیکە بێسەروشوێنن.

راشیگەیاندوە، رووداوی ڕۆچوونەکە لە لادێیەکی خۆرئاوای جاڤا روویداوە و جگە لە زیانی گیانی ٣٠ ماڵێش رووخاون، و تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بەشوێن ئەو کەسانەی بێسەروشوێنبوون.

روونیشیکردەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بەردەوامی بارانبارین گەیاندنی هاوکاری بۆ ناوچەکە قورسکردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دورگەی جاڤا بەهۆی بورکانەوە توشی رووبەرووی تسۆنامی بوویەوە و بەهۆیەوە نزیکەی ٣٠٠ کەس مردن.

ئ. ف