سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چیرۆکی دەرچوویەکی کۆلێژى کشتوکاڵ لە ڕانیە کە گوڵ و نەمام دەفرۆشێت

کاروخ حسین یەکەمی بەشەکەی خۆی بووە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-12-31

5152 جار خوێندراوەتەوە

کاروخ حسێن گەنجێکى شارى ڕانیەیە و ماوەى چەند ساڵێکە لە بوارى گوڵ و جۆرەکانى دیکەى درەختدا کاردەکات و توانیویەتى بەرەو پێشچوونى زۆر لەو بوارەدا بە دەست بهێنێت.

کاروخ دەرچووى کۆلێژی کشتوکاڵە و یەکەمی بەشی باخدارى بووە، بۆیە خولیایەکی زۆری بۆ کارەکەى هەیە و باس لەوە دەکات ئەگەر بێت و توانای مادی هەبێت و هاوکارى بکرێت ئەوا دەتوانێت پرۆژەى گەورە دابمەزرێنێت و لە ڕێگەیەوە بە دەیان هەلی کار بۆ گەنجانی دیکە دەستەبەر بکات.

ع.م