سەردێڕ:

هاوپەیمانی نەسر: بەرپرسی پاسەوانەکانی عەبدولمەهدی چووەتە سەر ماڵی عەبادی

" لە کاتى ڕووداوەکەدا حەیدەرعەبادی لەوێ نەبووە و تەنها چەند پاسەوانێکى لێبووە"
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2018-12-31

32288 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەیەکى هاوپەیمانی نەسر کە لەلایەن عەبادییەوە سەرۆکایەتی دەکرێـت ڕایگەیاندووە، بەرپرسی پاسەوانەکانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق هێرشیکردووەتە سەر ماڵی حەیدەرعەبادی لە ناوچەى سەوز.

حەسەن سنێد سەرکردە لە هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاندووە، " ئەو بەرپرسە کە ناوی ئازادە چووەتە سەر ماڵی عەبادی و چۆن دەبێت کەسێکی وەها بەرپرسی پاسەوانەکانی سەرۆک وەزیران بێت".

دەشڵێت، حەیدەر عەبادی ماوەى مانگ و نیوێک دەبێت ئەو ماڵەی وەرگرتووە بە ئاگاداری محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

ڕاشیگەیاندووە، لە کاتى ڕووداوەکەدا حەیدەرعەبادی لەوێ نەبووە و تەنها چەند پاسەوانێکى لێبووە.

حەسەن سنێد ئەوەشی وتووە، کاتێک عادل عەبدولمەهدی نەتوانێت کۆنترۆڵی بەرپرسی پاسەوانەکانى بکات چۆن دەتوانێت کۆنترۆڵی حکومەتى عێراق بکات.