سەردێڕ:

یەکەم وڵات چووە ناو ساڵی ٢٠١٩وە

دیمەنی ئاهەنگی ساڵی نوێی ٢٠١٩ لە نیوزلەندا
فۆتۆ: سۆشیال میدیا
2018-12-31

34008 جار خوێندراوەتەوە

ساڵی ٢٠١٨ لە وڵاتی نیوزلەندا کۆتایی هات و ئەو وڵاتە بووە یەکەم وڵات چووە ناو ساڵی ٢٠١٩وە.

شاری ئۆکلاندی وڵاتی نیوزلەندا یەکەم ساتەکانی ساڵی نوێی ٢٠١٩ ی بەخۆوە بینی، بەوپێیەی دەکەوێتە ئەوپەڕی رۆژهەڵاتی گۆی زەوی و بە زیاتر لە ١٠ کاتژمێر لە پێش زۆربەی وڵاتانی دیکەوە دێت.

هاوکات هەزاران کەس لە دانیشتوان و گەشتیاران لەڕێی یارییە ئاگرینەکانەوە بەشداریان لە رێورەسمەکانی ئاهەنگی سەری ساڵدا کرد.

پاش کەمێکی تریش لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا ئاهەنگی ساڵی نوێ دەست پێدەکات و رۆژمێری ئەو وڵاتەش دەبێتە ساڵی ٢٠١٩.

بڕیارە ئەمشەویش، لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئاهەنگ و رێورەسمی جیاواز بەبۆنەی ساڵی نوێی ٢٠١٩ەوە ئەنجامبدرێن.

هــ.حــ

Related image

Image result for new zealand happy new year

Related image

Image result for new zealand happy new year