سەردێڕ:

​ڤیدیۆ.. لە ئامێدی نزیکەى ٣٠ سانتیمەتر بەفرباریوە

فۆتۆ: 
2018-12-31

11721 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلێکی بەفربارین  سنوری ئامێدی گرتووەتەوە و تائێستا نیزیکەی ۳۰سم بەفر باریوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕاشیگەیاند، بەفربارین لە سنورەکە بەردەوامە و تا ئێستا نیزیکەی ۳۰سم بەفر باریوە و  ڕێگای هاتوچۆی دەیان ناوچەى سنورەکە داخراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە (٣١ی کانوونی یەکەمئ ٢٠١٨) ئاسمانی هەولێر و دهۆک هەوری تەواو و بارانبارین دەبێت، لە سلێمانی و کەرکوک ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو،

سبەی سێشەممە ئاسمانی هەولێر و دهۆک هەوری تەواو و بارانبارین دەبێت، لە سلێمانی و کەرکوک ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

 هەر بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.

هـ،ڕ