سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردەی عێراق وانەی زمانی کوردی بۆ قوتابخانەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق زیادکرد

بۆ ئەمساڵی خوێندن
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-31

4548 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ ئەمساڵی خوێندن وانەی زمانی کوردی لەسەرجەم پارێزگاکانی خواروو و ناوەراستی عێراق وەکو وانەیەکی تایبەت زیادکرد.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە لەمساڵی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە عەرەبییەکانی کەرکوکیش وانەی زمانی کوردی وەکو وانەیەکی تایبەت بخوێندرێت.

لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و رووخانی رژێمی بەعسەوە هەرچەندە لە دەستوردا زمانی کوردی هاوشانی زمانی عەرەبی بە زمانی فەرمی عێراق دانرا، بەڵام ئەمە یەکەمینجارە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بریاربدات وانەی زمانی کوردی وەکو وانەیەکی تایبەت لەسەرجەم قوتابخانەکانی عێراق بخوێنرێت.

ئ. ف