سەردێڕ:

عێراق بە بەهایی نزیکەی حەوت ملیار دۆلار كه‌لوپه‌لى ئێرانى هاورده‌ كردووه

لە نۆ مانگی ڕابردوودا
مەرزی پەروێزخان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-30

1145 جار خوێندراوەتەوە

لە نۆ مانگی ڕابردوودا عێراق بە بەهای شه‌ش ملیار و ٩٢٨ ملیۆن دۆلار كه‌لوپه‌لى ئێرانى هاورده‌ كردووه.

فه‌رمانگه‌ى گومركه‌كانى ئێران ئه‌مڕۆ قه‌باره‌ى هه‌نارده‌كانى بۆ عێراق و چه‌ند وڵاتێكى تر ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى نۆ مانگى رابردوودا به‌ به‌هاى ٣٣ ملیار و ٣٥٨ ملیۆن دۆلار كاڵاى هه‌نارده‌ى ئه‌م وڵاتانه‌ كردووه‌، كه‌ عێراق له‌ كڕینى كاڵاكانى ئێران له‌ ریزبه‌ندى یه‌كه‌م دێت.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، عێراق له‌ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى له‌ ریزبه‌ندى یه‌كه‌م دێت به‌ به‌هاى شه‌ش ملیار و ٩٢٨ ملیۆن دۆلار كه‌لوپه‌لى ئێرانى هاورده‌ كردووه‌، چین له‌پله‌ى دووه‌م دێت به‌ به‌هاى شه‌ش ملیار و ٧٤٩ ملیۆن دۆلار هاورده‌ى كه‌لوپه‌لى ئێرانى كردووه‌، له‌پله‌ى سێیه‌مش ئیماراته‌ كه‌ به‌هاى هاورده‌كه‌ى پێنج ملیار و ١٣٤ ملیۆن دۆلاره

ئەوەشی خستۆتەڕوو،، ئه‌م هه‌ناردانه‌ نه‌وت ناگرێته‌وه و‌ قه‌باره‌ی رێژەی بازرگانی ئێرانیش به‌ رێژه‌ى %١٣.٢٧% و به‌هاكه‌ى له‌ ١٥.٩% دابه‌زیوه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو.

بەهۆی گەمارۆ ئابورییەکان ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئەمساڵ نرخی تومەنی ئێرانی لەبەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ئەمەش کار کردە سەر قەبارەی بازرگانی ئێران بەڵام عێراق یەکێک بوو لەو وڵاتانەی بەبەردەوامیدا بە هاوردەکردنی کەلوپەلی ئێرانی.

هــ.حــ