سەردێڕ:

لەساڵی ٢٠١٨ دا چەندین سیمبولی پێکهاتەکان لەناوبراون

لەساڵی ٢٠١٨ دا چەندین سیمبولی پێکهاتەکان لەناوبراون
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى
2018-12-30

976 جار خوێندراوەتەوە

 تۆڕی هاوپەیمانی كەمینەكان لە عێراق، باسلەوەدەکات كوشتنی پێکهاتەکان لە عێراق بەردەوامی هەیە و لەساڵی ٢٠١٨دا چەندین سیمبولی پێکهاتەکان لەناوبراوە و سوکایەتی بە پێکهاتەکان کراوە، داواشدەکەن حکومەت ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر و کاربکات بۆ ئەوەی خۆیان و مافەکانیان پارێزراوبێت.

لە ڕاپۆرتێکی تۆڕەکەدا هاتووە کە لەساڵی ٢٠١٨ لەهەرێمی کوردستان و عێراق چەندین کەس لە پێکهاتەکان کوژراون و  کە تێیدا ئاماژە بە کوشتنی دایک و کوڕێک لە پێکهاتەی شەبەک كە  لە ڕۆژی ٢٧ی ئازاری ئەمساڵدا کە لەهەولێر لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژرابوون

 هەروەها ئاماژە بە کۆمەڵکوژکردنی خانەوادەیەکی مەسیحی کراوە لە بەغدا  لە ڕۆژی ٨ ئازاری ئەمساڵدا.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا باسلەوەشكراوە، کە لە ١٩ کەناڵی تەلەفزیۆنییەوە لە عێراق کە زۆربەیان سەر بە دەسەڵاتن  سوکایەتی بە پێکهاتەکان دەکرێت سەرەڕای ئەوەی سکاڵایان لەسەر ئەو کەناڵانە تۆمارکردووە بەڵام ساردی هەیە لە لێپرسینەوە لەگەڵیاندا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەوەکانەوە

ئەمیر عوسمان بەڕێوبەری پێكەوەژیانی ئاینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف باس لەوە دەكات، كە  جیاوازیەكی زۆر هەیە لە نێوان  پێكەوەژیان لە هەرێم و عێراق لە هەرێم هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ كراوە لە خوێندن و پەیڕەوكردنی ئاینی خۆییان

هەر لە راپۆرتەکەدا باسی تێكدانی چەندین شوێن و شوێنەوار و پەرستگای ئاینە جیاوازەكان كراوە لە مەسیحی و كاكەیی و ئێزدیی و شەبەك

لە هەرێمی كوردستان  جگە لەوەی خوێندن بە زمانی دایكە و بۆ هەموو ئاین و نەتەوە جیاوازەكان لەگەڵ ئەوەش دینە جیاوازەكان لە وەزارەتی ئەوقاف  شەش نوێنەرایەتی و دوو بەڕێوبەرایەتیان هەیە كە كاری ئاینی خۆیان لەو ڕێگەیەوە ئەنجام دەدەن

هــ.حـ