سەردێڕ:

نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

دابەشکردنی نەوتیش بەردەوام دەبێت
ە سبەینێوە جارێکی تر نرخی بەنزین ٢٥ دیناری تر دادەبەزێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-30

17444 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە جارێکی تر نرخی بەنزین ٢٥ دیناری تر دادەبەزێت و دابەشکردنی نەوتیش بەسەر ماڵاندا بەردەوام دەبێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەکانی شاری سلێمانیدا کۆبووەتەوە و  لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەکانی سوتەمەنی بڕیاڕیانداوە، نرخی بەنزین لە سبەینێوە ٢٥ دیناری تر کەمبکرێتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاڕدراوە دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵانیشدا بەردەوام بێت.

هەرچەندە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی بەنزین دادەبەزێت و هەوڵدەدەن لەماوەی هەفتەیەکدا نرخەکەی بگەڕێننەوە ئاستی جارانی، بەڵام بە وتەی شۆفێران نرخی بەنزین هەر بە بەرزی ماوەتەوە.

شۆفێران باس لەوەشدەکەن، کاتێک نرخی بەنزین بەرزدەبێتەوە زۆر دەچێتە سەرەوە، بەڵام بۆ دابەزاندنی نرخەکەی زۆر بەکەمی نرخەکەی دەگۆڕێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کێشەی کوالێتی بەنزین بەردەوامی هەیە.

بەرز و نزمی نرخی بەنزین لە ھەرێمدا لەکاتێکدایە، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق لیترێک بەنزین بە کەمتر لە ٥٠٠ دینار بەشۆفێران دەفرۆشرێت، پێشتریش بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی رایانگەیاند، عێراق بەڵێنی ئەوەی پێداون ئەگەر بەنزینخانەی حکومی بکرێتەوە ئەوا بەنزینیان بەکەمتر لە ٥٠٠ دینار بۆ دەنێرن، بەڵام تائێستا ھیچ ھەنگاوێکی کرداری بۆ کردنەوەی بەنزینخانە حکومییەکان نەنراوە.

هــ.حــ