سەردێڕ:

ژنێک هاوسەرەکەی دەفرۆشێت

ژنێک هاوسەرەکەی دەفرۆشێت
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2018-12-30

41003 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، میونیخ، هەڵگورد عومەر

ژنێکی ئەڵمانی هاوسەرەکەی داناوە بۆ فرۆشتن و نرخەکەشی لە ١٨ یۆرۆوە دەستپێدەکات.

لە ماڵپەڕی ئیبەی ( Ebay) کە پڕۆگرامێکی گشتی کڕین و فرۆشتنە، ژنێکی ئەڵمانی دانیشتوی شاری ھامبۆرگ وێنەی هاوسەرە ٤٠ ساڵانەكەی خۆی داناوە بۆ فرۆشتن و نوسیویەتی  "پیاوێکی دەستی دوو بۆ فرۆشتن ".

ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی هاوسەرەکەی لە ١٨ یۆرۆوە دەستپێدەکات، کێ نرخی زیاتر بدات دەدرێت بەو کەسە و فرۆشراو وەرناگیرێتەوە .

بە پێی بەدواداچونێکی ڕۆژنامەی هامبێرگەر ئەبێندبلات  (Hamburger Abendblatt)، دەرکەوتووە ئەو ژنە بەجددی ئەو کارەی کردووە و مەبەستیەتی هاوسەرەکەی خۆی بەڕاستی بفرۆشێت.

ش.ق

 

‌بەپەلە