سەردێڕ:

حکومەتی عێراق داوای زیادکردنی رۆژانی پشوو دەکات

حکومەتی عێراق داوای دوو رۆژی دیکەی پشوو دەکات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-30

7699 جار خوێندراوەتەوە

 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمانی عێراق کردووە پڕۆژە یاسای پشووە فەرمییەکان ھەموار بکاتەوە و یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەرکەوتنی سوپای عێراق بەسەر داعشدا بۆ پشووە فەرمییەکان زیاد بکات.

پێشنیارەکە کە لەلایەن ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ پەرلەمان نێردراوە، داوا دەکات رۆژی (٢٥ی کانونی یەکەم) بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بکرێتە پشووی فەرمی.

ھاوکات داواشیکردووە رۆژی (١٠ی کانونی یەکەم)ی ھەموو ساڵێکیش بەبۆنەی رۆژی ئازادکردنی خاکی عێراق لە داعش بکرێت بە پشووی فەرمی لە وڵاتدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە  ماوەی چەند ساڵێکە ڕۆژی ٢٥ی  کانونی یەکەم  لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە کراوەتە پشووی فەرمی و لەو رۆژەدا مەسیحییەکان  ئاھەنگدەگێڕن 

ع.ا