سەردێڕ:

ئایا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنن؟

فۆتۆ: 
2018-12-30

2316 جار خوێندراوەتەوە

نزیکەی سێ ملیار کەس، کە دەکاتە ٤٠%ی دانیشتوانیی سەر زەوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن.

ڕۆژانە هەریەک لە ئێمە ڕۆژی دوو کاتژمێر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەسەردەبەین، کە تێکڕایی بڵاوکراوەکان لەلایەن بەکارهێنەرەکانییەوە دەگاتە نیو ملیۆن بڵاوکراوە بۆ هەموو خولەکێک.

ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە چەند لایەنێکی نەرێنی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە کە لە لایەن زاناکان و پزیشکانی دەروونییەوە خراونەتەڕوو، لەوانە:

-زیادبوونی فشاری دەروونیی بەتایبەت لە ڕەگەزی مێ.

-تێکچوونی مەزاجی ڕۆژانە.

-زیادبوونی دڵەڕاوکێ، بێتاقەتیی و ڕاڕایی بە گشتی.

-تێکچوونی کاتەکانی نووستن.

-مەترسیی ئالودەبوون.

-کەمبوونەوەی متمانەبەخۆبوون.

-کەمبوونەوەی تەندروستی جەستە.

-تێکدانی پەیوەندی و خۆشەویستییەکان.

-زیادبوونی تەنهایی.