سەردێڕ:

لە ئەڵمانیا هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەیەک

فڕۆکەخانەی هانۆڤەر لەئەڵمانیا
فۆتۆ: میدیا جیهانییەکان
2018-12-29

17758 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، ئەڵمانیا، هەڵگورد عومەر

لە ئەڵمانیا هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هانۆڤەر و بەوهۆیەشەوە فڕۆکەخانەکە داخرا.

ئێوارەى ئەمڕۆ کەسێک بە ئوتۆمبێلێکى گەورەوە هێرشیکردە سەر فڕۆکەخانەى هانۆڤەر لە ئەڵمانیا و لەلایەن پۆلیسەوە هێرشبەرەکە دەستبەسەرکرا.

بە وتەى پۆلیسی فڕۆکەخانەکە تابلۆى ئوتۆمبێلەکە پۆڵەندى بووە و، لە ئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات لە ئەگەرى بوونى بۆمب لەناو ئوتۆمبێلەکەدا.

بەهۆى هێرشەکەوە سەرجەم گەشتەکانى فڕۆکەخانەى هانۆڤەر وەستاون و فڕۆکەخانەکەش بەڕووى گەشتیاراندا داخرا.

تا ئێستاش هۆکارى هێرشەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش بەردەوامە.

ئ.ر