تونێلێک لە نێوان ئەڵمانیا و دانیمارک دەکرێتەوە
فۆتۆ: میدیا جیهانییەکان
2018-12-29
12916 جار خوێندراوەتەوە
دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، ئەڵمانیا، هەڵگورد عومەر
دەسەڵاتدارانى ئەڵمانیا پڕۆژەى دروستکردنى تونێلێکیان لە نێوان وڵاتەکەیان و دانیمارک واژۆکرد.
تونێلەکە بە مەبەستى هاتوچۆکردنى ئوتۆمبێل و شەمەندەفەر لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دروستدەکرێت و، درێژییەکەشى ١٩ کیلۆمەترە.
بەگوێرەى میدیا ئەڵمانییەکان، تێچووى تونێلەکە بە بڕى ٥٢ ملیۆن و نیو کڕۆنى دانیمارکى، کە دەکاتە نزیکەى هەشت ملیار دۆلار، خەمڵێنراوە.
شوێنى دروستکردنى تونێلەکە دەکەوێتە نێوان جەزیرەی لۆلاندی دانیمارک و جەزیرەی فیھمارنی ئەڵمانیا، کە بڕیارە لە ساڵى ٢٠٢٤ کارەکانی تەواو ببێت.
ئ.ر