سەردێڕ:

​نرخى نەوت ​بەرێژەى ٣% بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2018-12-28

2572 جار خوێندراوەتەوە

نرخى نەوت ئەمڕۆ بە رێژەى ٣% بەرزبووەوە و بەشێک لەو بەهایەى بەدەستهێنایەوە کە لەدەستى دابوو.

نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە بە ٥٣ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەى پێوەکرا، کە دۆلارێک و ١٨ سەنت زیاترە لە نرخى پێشووى.
هەروەها نرخى نەوتى خۆرئاواى تەکساس بە ٤٥ دۆلار و ٦٢ سەنت لە بازاڕەکانى جیهان مامەڵەى پێوەکرا.
رۆژى پێنج شەممە نرخى نەوت نزمترین نرخى لەماوەى زیاتر لە ساڵێکدا تۆمارکرد، دواى رۆژێک لە بەرزبوونەوەى نرخەکەى بۆ بەرزترین ئاست لەماوەى دوو ساڵدا، ئەوەش لە ژێر فشارى بەردەوامى ترسەکان لەبارەى ئابورى جیهانى و کەڵەکەبوونى نەوتەوە لە بازاڕەکاندا.