سەردێڕ:

چەکدارانی داعشی عێراقی دەستگیرکراو لە سوریا لە عێراق دادگایی دەکرێن

چەکدارانی داعشی عێراقی دەستگیرکراو لە سوریا لە عێراق دادگای دەکرێن
فۆتۆ: رۆیتەرز
2018-12-28

1266 جار خوێندراوەتەوە

ئەو چەکدارە داعشە عێراقیانەی لە سوریا دەستگیرکراون ڕادەستی عێراق دەکرێنەوە و دادگایی دەکرێن.

فازڵ ئەبو رەغیف ڕاوێژکاری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاندووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لەدوو مانگی ڕابردوودا ژمارەیەك ئەندامی عێراقیی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە سوریا ده‌ستگیركردووە بە هاریکاری لەگەڵ هەواڵگریی عێراقی و رادەستی عێراقیان کردوونەتەوە بۆ ئەوەی دادگاییبکرێن.

 ئەوەشی ڕاگەیاند، دەستگیرکراوەکان دەستیان هەبووە لە "ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیدا لە عێراق" دواتربۆ دێرەزوور لە سوریا هەڵهاتوون.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئێستادا دەزگای هەواڵگری عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بەهێزتر کردووە کە چەکدارانی داعشی لێیە و بەبەردەوامی ئاڵوگۆڕکردنی هەواڵگری هەیە لە نێوانیاندا، ئەمەش وایکردووە عێراق لە ئێستا بووە بە سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری بۆ هەموو وڵاتانی جیهان.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر هێزەکانی سوریا دیموکرات کە ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە ئۆپراسیۆنی دێرەزوور لە سنوری نێوان عێراق و سوریا ئەنجام دەدەن چەندین چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە و هەسەدە لە پێشووتردا ئاماژەی بەوە کردبوو، چیتر ناتوانێت ئەو چەکدارانە لە گرتوخانەکانیدا بهێڵێتەوە و پێویستە کاربکرێت بۆ گواستنەوەیان.

دواتر ماڵپەڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی لەزاری بە پێنج بەرپرسی ئەمریکی و دوو دیبلۆماتکاری ئەوروپی بڵاویکردەوە، ئەگەر ئەو عێراق چەکدارەکان دادگای نەکرێت، ئیدارەی ئەمریکا پلانی هەیە بۆ زیندانی گوانتانامۆیان بگوازێتەوە.

هــ.حــ