تا ئێستا پارەی نۆژەنکردنەوەى بەنداوى دەربەندیخان خەرج نەکراوە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-12-28
354 جار خوێندراوەتەوە
بۆ ئاگاداربوون له بارودۆخی ناوچەکە، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق سه‌ردانی به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخانی كرد و ڕایگه‌یاند كۆمپانیایه‌ك لێكۆڵینه‌وه له‌و زیانانە دەکات کە بەر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان کەوتووە و دوای ته‌واوبوونی راپۆرتی كۆتایی هه‌ر كێشه و گرفتێكی هه‌بێت حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ری ده‌كات و پاره‌ی پێویستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه.
جه‌مال عادلی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند لەدواى بومەلەرزەکەوە بەردەوام پشکنین بۆ بەنداوى دەربەندیخان دەکرێت و کێشەى نییە، لەڕووى بودجەشەوە هەرچی پێویستبێت بۆی تەرخاندەکەن.
ساڵی رابردوو دوای لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان حكومه‌تی هه‌رێم بڕی یه‌ك ملیار‌و حكومه‌تی عێراقیش بڕی سێ ملیار دیناریان ته‌رخانكرد بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی عێراق ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی خه‌رج نه‌كردووه.
چه‌ند جارێك تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاوازی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم و تیمێکی تەکنیکی حكومه‌تی عێراقیش سه‌ردانی به‌نداوه‌كه‌یان كردوه و لێكۆڵینهوەیان کردووە له‌سەر زیانەکانی، بەڵام تائێستا ڕاپۆرتی كۆتاییان له‌سه‌ر زیانه‌كان رانهگهیاندووە.
ئه‌كره‌م محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم دەڵێت تائێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ چاککردنەوەى زەرەر و زیانى بەنداوەکە خەرج نەکراوە بەهۆى وەرنەگرتنى پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیاوە.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی به‌نداوه‌كه، له ٢٤ كاتژمێردا نزیكه‌ی ١٦٠ ملیۆن مه‌تر سێ جا ئاو به‌رده‌درێته‌وه و ئێستا ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه زۆر دابه‌زیوه و تا ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمه‌كانیش بۆ ئه‌مساڵ ئاو گل نادرێته‌وه.
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه تیمێکی جیۆلۆجی و تەکنیکی حكومه‌تی به‌غدا گه‌یشتونه‌ته به‌نداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له‌زه‌ره‌ر و زیانەکانی بەنداوەکە دەکەن و دواتر راپۆرتێك به‌رزده‌كه‌نه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
سه‌ره‌تای مانگی یانزه‌ی ساڵی رابردوو بوومەلەرزەیەك هەرێمی كوردستانی گرتەوە، گوڕی بوومەلەرزەكە و زیانەكانی زیاتر لە قەزای دەربەندیخان دەركەوت و بەو هۆیەوە چەند خانوویەك ڕووخان و پێنج کەس لەو قەزایە گیانیان لەدەستدا.
ئ.ر