سەردێڕ:

ڤلادیمێر پوتین: ڕوسیا ئامادەیە قۆناغ بە قۆناغ موشەکی ناوەکی بڵاوبکاتەوە

فۆتۆ: 
2018-12-27

3243 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، ساڵی داهاتوو لەوانەیە ڕوسیا یەکەمین کۆمەڵەی موشەک بڵاوبکاتەوە، کە توانای ناوەکییان هەیە و پێنج هێندە لە خێرایی دەنگ خێراترن.

دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا دوای سەرپەرشتیکردنی تاقیکردنەوەیەکی سیستمی موشەکی نوێ بە ناوی ئاڤانگاردەوە وتوویەتی، "ئەو تاقیکردنەوەیەی کە ئێستا تەواوبوو، تەواو بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا."

ڤلادیمێر پوتین ئەوەشی وتووە، "لە ساڵی داهاتووەوە هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا سیستمی ستراتیژی نوێی کیشوەربڕیان دەستدەکەوێت بە ناوی ئاڤانگارد. ئەوە ساتێکی گرنگە لە مێژووی هێزە چەکدارەکان و مێژووی وڵاتەکەدا. ڕوسیا جۆرێکی نوێی چەکی ستراتیژی دەستکەوت."

سەرۆکى ڕوسیا ڕایگەیاندووە، ئەو سیستمی موشەکە نوێیە کە یەکێکە لەو کۆمەڵە چەکەی کە پوتین لە مانگی سێدا ئاشکرایکردن، دەتوانێت بە ئاسانی سیستمەکانی بەرگری دژە موشەک ببڕێت.

پوتین لە بینای وەزارەتی بەرگرییەوە لە مۆسکۆ بینەری تاقیکردنەوەکە بوو. کرملن لە بەیاننامەیەکدا وتی، ئەو موشەکە ئاڤانگاردەی کە لە باشووری ڕۆژئاوای ڕوسیاوە هەڵدرا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا پێکاوە.

لە مانگی سێدا پوتین کۆمەڵێک چەکی نوێی ڕوسی ئاشکراکرد، یەکێک لەوانە ئاڤانگارد بوو. پوتین دەڵێت، ئەو سیستمی موشەکە لە توانایدا هەیە لە هەر خاڵێکی جیهان بدات و؛ دەشتوانێت دژە موشەکی ئەمریکی ببڕێت.

‌بەپەلە