سەردێڕ:

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-27

588 جار خوێندراوەتەوە

عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، لەمانگى تشرینی دووەمی ڕابردوودا زیاتر لە سەد و یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەى دەرەوە کراوە و داهاتەکەشی نزیکەی شەش ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کۆى ئەو نەوتەى کە مانگی رابردوو له‌ كێڵگه‌كانی نه‌وت له‌ ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌كراون، گه‌یشتووه‌ته‌ سەد ملیۆن و ٨٩٥ هه‌زار و٣٤٢ به‌رمیل.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ٢٦١ هه‌زار و ٤٦٦ به‌رمیل نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه‌ به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی هه‌نارده‌كراون.

عاسم جیهاد راشیگەیاند، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌نارده‌كراو و فرۆشراوی مانگی رابردوو بڕی٦١ دۆلار و ١٥ سه‌نت بووه‌.

وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکراشیکرد، ئەو نه‌وته‌ی فرۆشراوه‌ له‌لایه‌ن ٣٧ كۆمپانیای جیهانیی جیاوازه‌وه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌نده‌ره‌كانی به‌سرە و خۆری عومیه‌ و شوێنی دیكه‌ باركراون.

ش.ق