سەردێڕ:

هاوردەکردنی مریشک لە ٣١ وڵاتی جیهانەوە بۆ هەرێم قەدەغەکرا

فۆتۆ: 
2018-12-27

26147 جار خوێندراوەتەوە

بەھۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوە ھاوردەکردنی مریشک لە ٣١ وڵاتی جیھانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان قەدەغە کرا.

بەڕێوەبەرایەتی کەرەنتینی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نێردراوە ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا کرد، کەھاوردەکردنی پەلەوەر و بەروبومەکانی بۆ ھەرێم قەدەغەکراوە و قەدەغەکردنەکەش تەنھا مریشک ناگرێتەوە.

ئەوەش هاتووە، قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی مریشک لەو وڵاتانە بەردەوام دەبێت تا راپۆرتیان پێدەگات کە ئەنفلۆزای باڵندەیان تیادا نەماوە و بنەبڕکراوە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، قەدەغەکردنەکە تەنھا مریشک ناگرێتەوە، بەڵکو ھەموو جۆرە باڵندەیەک و بەربوومەکانیان لەخۆدەگرێت.