سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا ناتوانێت پۆلیسی جیهان بێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2018-12-27

6499 جار خوێندراوەتەوە

شەوی ڕابردوو بە سەردانێک، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و هاوسەری سەردانی عێراقیان کرد و بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، عادل عەبدولمەهدی ڕەتیکردووەتەوە لە بنکەی سەربازەکانی ئەمریکادا چاوی بە ترەمپ بکەوێت.

لە سەردانەکەیدا ترەمپ دەستخۆشی لەسەربازە ئەمریکییەکان کرد، بۆ ئەو سەرکەوکەوتنانەی سەربازەکانیان لەبەرامبەر چەکدارانی داعشدا بەدەستیانهێناوە و وتی، "ئەگەر عێراق دەیەوێت شەڕی بۆ بکەن، دەبێت نرخەکەشی بدات".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا ناتوانێت بە تەنها رۆڵی پۆلیسی جیهان بگێڕێت و نابێت وڵاتانیش بەو شێوازە بیربکەنەوە کە لەسەر خوانی ئەمریکا بژین.

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ترەمپ داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە هەر لە بنکەی سەربازی سەربازە ئەمریکییەکان چاوی پێی بکەوێت بەڵام عەبدولمەهدی ڕەتیکردووەتەوە و تەنها پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.

ماڵپەری سی ئێن ئێنی ئەمریکیش ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ترەمپ لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق باسی لەوە کردووە، پلانیان نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق دەکەنە بنکەیەک بۆ چالاکییەکانیان لە سوریا.

هاوکات ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی دەڵێت، ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەوان بەشداری لە دووبارە بنیاتنانەوەی سوریادا ناکەن.

لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، ئەوە یەکەمجارە ترەمپ سەردانی عێراق بکات، سەردانەکەش دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دێت لە سوریا، کە کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە.

ش.ق