سەردێڕ:

پیاوێکی فەڕەنسی بەنیازە لە تانکییەکدا بە ئۆقیانوسی ئەتڵەسیدا بڕوات

پیاوێکی فەڕەنسی بەنیازە لە تانکییەکدا بە ئۆقیانوسی ئەتڵەسیدا بڕوات
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2018-12-27

3598 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی فەڕەنسی بەنیازە لە کارێکی سەرکەشییانەدا و لەناو تانکییەکدا ئاوی ئۆقیانوسی ئەتڵەسی ببەزێنێت و بۆ پەڕینەوەش لە ئۆقیانوسەکە تەنها کەڵک لە شەپۆلەکان وەردەگرێت.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، جیان جاکویز ساڤین- ی تەمەن ٧١ ساڵ گەشتەکەی خۆی لە دورگەی ئێل هیرۆی ئیسپانیاوە دەستپێکردووە و بەنیازە لە ماوەی سێ مانگدا بگاتە دورگەکانی کاریبیەن لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەمریکای باکور.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو تانکییەکی ساڤیندا شوێنێکی نوستن و چێشتخانەیەک و ئەمبارێکی کاڵا و شتومەکی تێدایە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە میانی گەشتەکەیدا ساڤین چەند ئامێرێک دەخاتە ناو ئاوی ئۆقیانوسی ئەتڵەسییەوە بۆ ئەوەی یارمەتی ئۆقیانوس ناسان بدات بۆ لێکۆڵینەوە لە ئۆقیانوسەکە.

لە لێداونێکی تەلەفونیدا ساڤین بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە، "کەشوهەوا زۆر باشە و تا ئێستا دوو بۆ سێ کیلۆمەتر رۆیشتووم".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا دۆخی تانکییەکەی زۆر باشە و پێشبینیش دەکات تا یەکشەممەی داهاتوو هیچ کێشەیەکی لەبواری کەشوهەوادا بۆ دروست نەبێت.

درێژی تانکییەکەی جیان جاکویز ساڤین ٣ مەترە و و ٢مەتر و ١٠ سانتیمەتریش پانە، لە کەفی تانکییەکەشدا چەند کونێکی تایبەت بە ماسیگرتنی تێدایە.

ش.ق

Jean-Jacques Savin works on the construction of his barrel at the shipyard in Ares, south-western France, 15 November 2018

‌بەپەلە