سەردێڕ:

زیرەکیی چۆن کاریگەریی لە سەر تەنهایی مرۆڤ دەبێت؟

فۆتۆ: 
2018-12-26

3011 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەباوترین گرفتە دەروونییەکانی مرۆڤ بریتییە لە هەستکردن بە تەنهایی، دەکرێت هەریەک لە ئێمە ڕووبەڕووی بووبینەوە لە ژیانماندا.

ماڵپەڕی فۆربز ئاماژەی بە توێژینەوەییەکی دەروونیی کردووە کە تیایدا تیمێکی زانکۆی لۆس ئەنجولوس توێژینەوەیان لەسەر ٣٦٠ کەسی  پێگەیشتوو کردووە کە تەمەنییان لە نێوان ٢٧-١٠١ ساڵدا بوون.

دەرەنجامی توێژینەوەکە دەریخست، لە ٧٨% بەشداردبووان هەستییان بەتەنهایی کردووە بە پێ تەرازووی تەنهایی UCLA-3، ئەوساڵانەی کە تێیدا زۆر تەنها بوون بریتی بوو لە کۆتاییەکانی ٢٠ ساڵی، ٥٠ ساڵی و ٨٠ ساڵی.

دەرەنجامی یەکەم واتە کۆتاییەکانی ٢٠ ساڵی، ئەوە دەگەیەنێت هەستی تەنهایی بەرەو زیابوون دەچێت لە دوای کۆتایی هاتنی ساڵانی خوێندنی ئامادەیی و زانکۆ و دەستکردن بە کار و پیشە بە تایبەت لەو کەسانەی هاوسەرگیرییان ئەنجام نەداوە.

دەرەنجامی دووەم کۆتاییەکانی ٥٠ ساڵی، ئاماژە بە قەیرانی هاوسەرگیری و دەروونی دەکات و دەرەنجامی کۆتاییش کۆتاییەکانی ٨٠ ساڵی، ئاماژە بە لەدەستدانی کەسوکار و هاوسەر دەکات.

دەرەئەنجامێکی سەرنجڕاکێشی دیکە کە بە دیکرا، ئەو کەسانەی کە ئاستی زیرەکی و هۆشیاری دەروونییان زۆر بوون هەستتیان بە زۆرترین تەنهایی کردبوو.

هەریەکە لە تێکەڵاویی کۆمەڵایەتی، هەبوونی ئەو هاوڕێیانەی کە هەمان ئاستی زیرەکی و شێوەی بیرکردنەوەیان هەیە لەگەڵ هاوسەرگیری دەبنە هۆی کەمکردنەوەی هەستکردن بە تەنهاییی، بێتاقەتتی و ڕاڕایی دەروونی مرۆڤ.