سەردێڕ:

هەورامان.. گەشتیاران سەردانى شوێنە ئاینییەکانى ناوچەکە دەکەن

هەورامان
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-12-26

1481 جار خوێندراوەتەوە

له‌به‌ر سه‌وزایى و دڵڕفێنیه‌كه‌ى به‌هارى و فێنکی ناوچەکە لە هاویندا و بوونی ئاوێكى سازگار و پاییزێكى پڕ له‌ جوانى و ڕه‌نگاوڕه‌نگی دیمه‌نەکەی، گەشتیاران به‌لێشاو روو لە هه‌ورامان ده‌كه‌ن، كه‌ زستانیش هات هه‌ندێك جار تاراى به‌فرین ده‌پۆشێت و هه‌ندێك جاریش به‌م دیمه‌نه‌ى هاوشێوه‌ى وه‌رزه‌كانى تر گه‌شتیار ڕووى تێده‌كه‌ن، بۆیه‌ فرۆشیار و خه‌ڵكى هه‌ورامان له‌م وه‌رزى سه‌رمایه‌دا به ‌گه‌رموگوڕییه‌وه‌ خۆیان بۆ پێشوازى له‌ گه‌شتیارانی زستانه‌ى ئه‌مساڵ ئاماده‌كردووه‌.

ئه‌گه‌رچى زستانێكى ساردى هه‌یه‌، به‌ڵام جوانی دیمه‌نەکەى واى له‌ زۆرێك له‌ گه‌شتیارانی ناوخۆ و بیانى كردووه‌، له‌م وه‌رزه‌شدا ڕۆژانه‌ و هه‌فتانه‌ بێنه‌ دیده‌نى ئه‌م ناوچه‌یه‌ و به‌تامه‌زرۆییه‌وه‌ له‌پاڵ گه‌شته‌ زستانه‌كه‌یاندا ده‌یانه‌وێت تامى خواردنه‌ به‌له‌زه‌ته‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ش بكه‌ن.

به‌گوێرى ئاماره‌كانى گه‌شتوگوزاى هه‌ڵه‌بجه،‌ ساڵانه‌ له‌كاتى به‌فرباریندا نزیكه‌ى پێنج هه‌زار گه‌شتیار ڕوو له‌ هه‌ورامان ده‌كه‌ن، له‌پاڵ گه‌شته‌كه‌یان بۆ بینینی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ زستاندا به‌شێك له‌ گه‌شتیاران سه‌ردانى مه‌رقه‌د و شوێنه‌ ئاینییه‌كانى هه‌ورامان ده‌كه‌ن و بێ به‌رامبه‌ریش له‌م جێگایانه‌دا شوێنى مانه‌وه‌ و خواردنیشیان بۆ دابینده‌كرێت.

ش.ق