سەردێڕ:

​ڕوسیا هەڵوێستى خۆی لەسەر دەستێوەردانەکانی تورکیا لە سوریا ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2018-12-25

2819 جار خوێندراوەتەوە

ڕوسیا پشتیوانی خۆی بۆ چالاکییەکانی تورکیا لە سوریا دەربڕی و ڕایگەیاند، هیچ گومانێکیان لەسەر ڕاستگۆیی تورکیا نییە دەربارەی یەکێتیی خاکی سوریا و دەستوەردانەکانیشی لە سوریا بابەتێکی کاتییە و بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵاتەکەیانە.

گینادی گاتیلۆڤ نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف بە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی ئەزڤیستیای ڕاگەیاندووە، تورکیا کە سنورێکی درێژی لەگەڵ سوریادا هەیە، بیانووی ئەمنیی هەیە بۆ دەستوەردان و سیاسەتەکانی لە سوریادا.

نوێنەرەکەی سوریا لە جنێف ڕاشیگەیاندووە، کورد بابەتێکی زۆر هەستیاری سوریایە، چالاکییەکانی تورکیاش لە باکوری سوریا بابەتێکی کاتییە و پەیوەستە بە ترس و هەستیاریی تورکیا دەربارەی ئاسایشی نیشتمانییان، بە تایبەت ترسی تیرۆر.

گاتیلۆڤ ڕاشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ناتوانن بڕیار لەسەر ئەو بیانووانەی تورکیا بدەن بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەیان لە ڕێگەی دەستوەردانەکانی لە سوریا، بەڵام تورکیا ڕایگەیاندووە، لەگەڵ یەکێتی و سەروەریی خاکی سوریادایە و ئێمەش گومانمان لەم هەڵوێستەی تورکیا نییە.

ڕوسیا گومانی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەیە و ئەمەش بە هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای مۆسکۆ دادەنرێت بۆ سیاسەتەکانی تورکیا لە سوریا و هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا.

ع.ا