سەردێڕ:

​ژنێك بە وێنەیەکی فۆتۆگرافی هەزاران دۆلار بەدەستدەهێنێت

فۆتۆ: 
2018-12-25

19497 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی بەریتانی بە وێنەیەکی فۆتۆگرافی کە بۆ شازادە ویلیام و شازادە هاری لەگەڵ هاوسەرەکانیان گرتبوو، توانی چەندین هەزار دۆلار بەدەست بهێنێت.

 ماڵپەری ڕوسیا تودەی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کارین ئانفیلی تەمەن ٤٠ ساڵ کە یەکێك بوو لەو سەدان کەسەی وەستابوون بۆ بینینی خێزانی شاهانەیی لە جەژنی سەری ساڵدا، لەو کاتەی دەچوون بۆ کڵێسای مەریەم لە ساندرینگهام لە نۆرفۆڵك لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، توانی وێنەیەکیان بگرێت کە بەڕاددەیەکی زۆر بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە.

 کارین و کچەکەی بەیەکەوە وەستابوون و لە ناو ئەو جەماوەرەی چاوەڕێی هاتنی هەردوو شازادە و هاوسەرەکانیان دەکرد، لەو کاتەی کە بە بەردەمیاندا تێپەڕیبوون، کارین هاواری کردبوو و بانگی کردبوون، توانی وێنەیەکیان بگرێت کە بەڕاددەیەکی زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەیەوە.

ئەم وێنەیەی ئانفێلی بەڕاددەیەکی زۆر بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە و دوابەدوای ئەوەش وێنەکەی بە زۆرێك لە ئاژانس و سایتە جیهانییەکان فرۆشتەوە لەوانە ماڵپەڕە هەواڵییەکانی ژاپۆن، ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا، توانی نزیکی (٧٥٩ دۆلار بۆ نزیکی ٧٦٠٠ دۆلار) بەدەستبهێنێت.

بەم بڕە پارەیەش توانی تەواوی قەرزەکانی بداتەوە و سیسەمێك بکرێت تا لەسەری بخەوێت چونکە ماوەی ١٨ مانگ بوو لەسەر زەوی دەخەوت، هەروەها بۆ ماوەی ساڵێك مۆڵەتی وەرگرت لە شوێنی کارەکەی.

 

لەو وێنەیەدا کیت میدڵتۆن بە تەواوی ڕووی لە کامێراکەیە و شازادە هاری بە ڕووی کامێراکەدا پێدەکەنێت و مێگان مارکڵ و شازادە ویلیام سەیری جەماوەرەکە دەکەن.