سەردێڕ:

بەهۆى بەرزکردنەوەى وێنەى سەدام سێ خوێندکارى زانکۆ دەرکران

فۆتۆ: 
2018-12-25

6502 جار خوێندراوەتەوە

سێ خوێندکارى زانکۆى ئەنبار بەهۆى بەرزکردنەوەى وێنەى سەدام حسێن، سەرۆکى ڕژێمى لەناوچووى بەعس لە خوێندن دەرکران.

سەرۆکایەتى زانکۆى ئەنبار ئاشکرایکرد، بەهۆى  بەرزکردنەوەى وێنەى سەدام حسێن سەرۆکى ڕژێمى لەناوچووى بەعس لە ناو بیناى زانکۆکەدا سێ خوێندکاریان لە خوێندن دەرکردووە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە .

خالید بەتال نەجم  سەرۆکى زانکۆى ئەنبار لەلێدوانێکیدا بە سۆمەرییە نیوزى ڕاگەیاندووە، دواى تەواوکردنى ڕێکارە یاساییەکان ئەو سێ خوێندکارە  سزادراون بە دەرکردنیان بۆ یەک ساڵى خوێندن بەهۆى بەرزکردنەوەى وێنەى سەدام حسێن لە ناو حەرەمى زانکۆکە.

نەجم ئەوەشی ڕوونکردەوە تائێستا لێکۆڵینەوە لەو خوێندکارانە بەردەوامە لەگەڵ لیژنەى سەرپەرشتیاریی لەسەر داواى وەزیرى خوێندنى باڵا و توژینەوەى زانستى، دەبێ ئەوانەى کەمتەرخەمبوون سزاى دادپەروەرانە بدرێن.

ئ.ر