سەردێڕ:

​ڤیدیۆ .. هێزى ئاسمانى عێراقی خەونی منداڵێکى توشبوو بە شێرپەنجە دێنێتەدی

فۆتۆ: 
2018-12-25

33519 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەى منداڵێکى توشبوو بە شێرپەنجە  لە ڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وتبووی خەونم ئەوەیە پێش مردنم ببمە فڕۆکەوانی جەنگى و بە ئاسماندا بفڕم، هێزی ئاسمانی عێراقی ئەو خەونەى دێنێتەدی.

لە گرتەیەکى ڤیدیۆدا کە هێزە ئاسمانییەکانى عێراق بڵاویانکردووەتەوە ، ئەفسەرێکى فڕۆکەوانى عێراقی باسی چیرۆک و خەونى منداڵەکە دەکات کە ناوی "عەلاوی" یە  و دەڵێت لەلایەن فەرماندەى هێزە ئاسمانییەکانەوە ڕاسپێدراوە بۆ ئەوەى خەونى ئەو  منداڵە بێهێنێتە دی .

هاوکات دەردەکەوێت منداڵەکە  جلی سەربازی فڕۆکەوانی لەبەرکردووە و لەگەڵ خێزان و کەسوکارەکەى بە فڕۆکەیەک دەفڕن بە سەر چەند ناوچەیەکدا.