سەردێڕ:

ژمارەی گیان لەدەستدانی تسۆنامییەکەی ئەندەنوسیا بەرزبوویەوە

بەهۆی تسۆنامییەکەوە ٣٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەهۆی تسۆنامییەکەوە ٣٧٣ کەس گیانیان لەدەستدا
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2018-12-25

1808 جار خوێندراوەتەوە

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ تسۆنامییه‌كه‌ی گه‌رووی سوندا له‌ ئەندەنوسیا گیانیان له‌ده‌ستدا بۆ ٣٧٣ کەس بەرزبوویەوە و تا ئێستاش نزیکەی هەزار و ٤٨٩ کەسیش برینداربوون.

سوتۆپۆ پورۆ نوگرۆهۆ وته‌بێژی ئاژانسی كاره‌ساته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ تسۆنامییه‌كه‌ی نێوان دوورگەی سومەترا و دوورگه‌ی جاوا له‌ گه‌رووی سوندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ ٣٧٣ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش نزیکەی هەزارو ٤٨٩ کەس برینداربوون.

ئەوەشی ڕاگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا جموجۆڵی گڕكانی كاراكاتوا بەردەوامی هەبووە، هۆشدارییشی داوە له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری روودانی تسۆنامییه‌كی دیكه‌دا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەرچەندە تسۆنامیەکەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهێزتربووە بەڵام ئەوان هەموو ئامادەکاریەکیان کردووە هەتا لە ڕێگەی تیمەکانیانەوە ئەو هاوڵاتیانە ڕزگاربکەن کە مەترسی هەیە لەسەر ژیانیان.

 وته‌بێژی ئاژانسی كاره‌ساته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ داواشی لە هاوڵاتیان کرد، نزیکی کەناراوەکان نەکەونەوە هەتا تسۆنامیەکە تەواو دەبێت.

باسی لەوەشکردوە، بەشێکی زۆر لەوانە لە ژێر داروپەروردى خانووەکاندا بوون دەرهێنراون تا ئێستاش زیاتر لە ٧٠ کەس بێسەروشوێنن.

لە ڕۆژی هەینی ڕابردوووە لە گەرووی سۆندا لە وڵاتی ئەندەنوسیا کە دەکەوێتە نێوان هەردوو دوورگەی جاوە و سومەترە لە ئەنجامی هەڵچوونی گڕکانەکان تسۆنامییەکی بەهێز ڕوویداوە سەدان قوربانی لێکەوتەوە.

هــ.حــ